كچێك بە باوكی ئەڵێ بابە گیان كوڕێكی زۆر باش ئەیەوێت بتبینێت و خوازبێنیم بكات، هیچ عەیب و عارێكی نییە و لە خانەوادەیەكی نەجیبزادەشە... باوكی ڕازی ئەبێت و كوڕەكە دێتە ماڵیان.. لەگەڵ باوكی كچەدا دائەنیشێت و بەردەوام بنێشت ئەجوێت.. باوكی پێی ئەڵێ؛ باوكەكەم بەڕاستی تۆ لە كوڕێكی مەعقول ئەچیت، بەڵام بەخوا ئەم بنێشتەی دەمتم بە دڵ نییە.. كوڕەكە ئەڵێ؛ ئاخر مامە گیان بنێشت لەدوای جگەرەوە زەرورە.. باوكەكە ئەڵێ؛ بۆ جگەره ئەكێشیت؟ ئەویش ئەڵێ؛ زۆری وا نا، زیاترێك لەو كاتانەیا جگەرە ئەكێشم كە ویسكی و شتی وا ئەخۆمەوە.. كەواتە ئەشخۆیتەوە؟! ئەرەوەڵا مامە گیان، جارجارێك كە دائەنیشین بۆ قومار چەند پێكێك ئەخۆمەوە.. كەواتە هەتیو قوماریش ئەكەیت؟! لە كوێ فێربوویت؟ وەڵا مامە گیان لە سجن فێری قوماربووم.. باوكی كچەكە پێی ئەڵێ؛ سجن!؟ لەسەر چی گیرابوویت كوڕم؟! وەڵا لەڕاستیدا چوار پێنج چەقۆم لە كابرایەك یا و مرد.. كەواته پیاوكوژیشیت، بۆ كوشتت؟ وەڵا مامە گیان دوربێت لە ڕوی تۆ كابرایه كی بێ ئه قڵ بوو بۆ خۆم دداوای كچەكەیم كرد، كەچی ئه و هیچ و پوچه ڕازی نەبوو... باوكەكەی بەپەلە ئەڵێ؛ كەواتە با فاتیحایەك بخوێنین و پیرۆزبێت
به كره جو
]]>